پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانەوە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر خاکی عێراق کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا رۆژی شەممەی داهاتوو، 10ی شوباتی 2024، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی پەرلەمان تایبەت بەو “پێشێلکارییانەی دەکرێنە سەر سەروەرەیی عێراق” بکرێت، کۆبوونەوەکە تەنیا یەک بڕگە لە خشتەی کارەکانی هەیە ئەویش کۆبوونەوەیەکی “راوێژکاری”ی پەرلەمانە.

ئەمەش دوای ئەوە هات شەوی 7ی شوباتی 2024 لە بەغدا ئۆتۆمبێلێک لە هێرشێکی درۆنیدا کرایە ئامانج لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبووڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی لەنێو کوژراوەکاندان و دواتر حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا