پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا – ئافاد بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە شاری سەمسووری باکوری کوردستان ڕوویدا.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتژمێر 5:51ی بەرەبەیان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەر ڕێختەر شاری سەمسووری باکوری کوردستانی هەژاندووە.
ئەوەش هاتووە، چەقی بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەی سەرێگولان بووە لە قوڵایی 8.51 کیلۆمەتر و شارەکانی دەوروبەریشی هەستیان پێکردووە.
لەماوەی ڕابردوودا چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچەکان باکوری کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە، بەهۆی ژمارەیەکەی زۆر گیانیان لەدەستدا و زیانێکی گەورەی لێکەوتەوە.