ئاژانسی وزەی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ئێران

پۆڵەتیک پرێس

رافائیل گروسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، پێویستە ئێران پێشێلکارییەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی رابگرێت و جەختی لەوەشکردەوە، ئاژانسەکەی بەشێک نییە لەدیالۆگەکانی ڤیێنا لەگەڵ ئێران.

بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جەختی لەوەکردەوە، ئێران بەڕێژەیەکی زۆر هەڵدەستێت بە پیتاندنی یۆرانیۆم و پێویستە پێشێلکارییەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی رابگرێت.

ئەم هۆشداریەی رافائیل گروسی بۆ ئێران لەکاتێکدایە، لەئێستادا دیالۆگی نێودەوڵەتی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەڤیێنا بەڕێوەدەچێت.

رۆژی پێنجشەممەش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشبینی دەکات دیالۆگە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئێراندا بچێتە خولی شەشەمەوە و ماوەکەی درێژببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا