پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵوو، نزیکەی %99.99ـی دەنگی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا جیاکراونەتەوە و پارتەکەی ئەردۆگان لە پلەی یەکەمەوە دابەزیووە بۆ دووەم و دەم پارتیش وەک تاکە پارتی کوردی، دەنگەکانی زیادیکردووە.
ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵوو رایگەیاند، پارتی گەلی کۆماری براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە و %37.74ـی کۆی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هەروەها پارتی ئاکەپە لە ریزبەندیی دووەمدایە و %35.49ـی کۆی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی (دەمپارتی) %5.68ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو، دەنگەکانی زیادیکردووە.
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا (YSK) رایگەیاند، رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2024ـی تورکیا %78.11 بووە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) براوەی هەڵبژاردنەکەیە و 35 شارەوانیی گەورەی وڵاتەکەی بردووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی تورکیا، ئەنجامی %99.99ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان بەم شێوەیەیە؛ پارتی جەهەپە براوەی هەڵبژاردنەکەیە و 35 شارەوانیی گەورەی تورکیای بردووەتەوە، ئاکەپە لە ریزبەندی دووەمدایە و 24 شارەوانی بردووەتەوە، دەمپارتی کە پارتێکی کوردی باکووری کوردستانە لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان یەکەمە. هەریەکە لە پارتەکانی مەهەپە بە 8 شارەوانیو پارتی رەفا 2 شارەوانیو پارتی یەکێتی گەورەی تورکیا و ئیی پارتی 1 شارەوانییان بردووەتەوە.