دژە تیرۆر داواكراوێكی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدری بەغدا دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەستگیكردنی كەسێكی لە سنوری پارێزگای دهۆك راگەیاند كە تێوەگلاوە لە تەقینەوەكەی رۆژی دووشەممەی رابردووی ناوچەی سەدری بەغداد.

لە راگەیەندراوێكدا دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند: توانیومانە داواكراوێكی رووداوی تەقینەوەكەی مەدینە سەدری بەغدا دەستگیربكەین كە تێوەگلاوە لەو رووداوەدا، ئەمەش لەسەر داوای دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی فیدراڵی بووە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

رۆژی دووشەممە 19ی تەممووز، تەقینەوەیەكی خۆكوژیی بازاڕێكی ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عێراقی كردە ئامانج و دەیان قوربانی لێكەوتەوە.

دەزگا ئەمنییەكانی حكوومەتی فیدراڵی داوای هاوكارییان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بە مەبەستی دەستگیركردنی بەشداربووانی ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوی داواكراوێكیان پێ داین كە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گرووپەی كردەوە تیرۆریستییەكەی ئەنجام داوە.

دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری كوردستان، كەسی داواكراو دۆزرایەوە و دەستگیر كرا و دەركەوت ناوی تەواوی بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) كە خەڵكی حەویجەیە و ئێستا دانیشتووی كەمپی (حسن شام)ـە و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر گومانلێكراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەكانی حكوومەتی فیدراڵی دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا