شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەرداوای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەشتە بەغدا بە مەبەستی بەشداریكردن لە دیدارێكی تایبەت بە دابین كردنی پێداویستیەكانی هێزەكانی پێشمەرگە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ21_3_2022، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە، كە پێك هاتبوون لە لیوا روكن هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە، لیوا روكن بەختیار محەمەد راوێژكاری وەزارەت و عەمید روكن محەمەد سەعید بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە، گەیشتنە بەغدا.

لە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، بەشداریان لە دیدارێكی تایبەت بە داواكردنی دابین كردنی پێداویستیەكانی هێزەكانی پێشمەرگە كرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لەم دیدارەدا، كە شاندی وەزارەتی بەرگری عێراقی ئامادە بوون، شاندی هەرێمی كوردستان داواكاری پێداویستیەكانی خۆیان پێشكەش بە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، هەردوولا واژۆیان لەسەر رێككەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش كرد، بۆ دابین كردنی پێداویستیەكان.

دواتر، لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە، بە ئامادەبوونی جومعە عناد وەزیری بەرگری عێراق و جەنڕاڵ فلیپس ڕاوێژكاری باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق، رێوڕەسمێك رێكخرا بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن لە شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی و بۆنە و یادەكانی مانگی ئادار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا