بزوتنەوەی گۆڕان: متمانە بە دەسەڵاتی سیاسیی یەكجار لاواز بوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەوروز و سەری ساڵی نوێی كوردی و ئازادكردنی شاری كەركوك، بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: نەورۆز، تەنیا هێمای ژیانەوەی سروشت و لە دایكبونەوەی بەهار نیە، بەڵكو رەمزی ئازادی و روبە‌ڕوبونەوەی ستەم و نادادپەروەریە.

لەو پەیامەدا بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكات، “‎گەلەكەمان ئەمساڵ لە كاتێكدا ئاهەنگەكانی جەژنی نەورۆز دەگێڕن، كە ئاڵنگاریەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان زیاتر بون، دۆخی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان سەختتر بوە، سەقامگیری بازاڕ خراپ و نرخی پێداویستیەكان لە بەرزبونەوەدایە، متمانە بە دەسەڵاتی سیاسیی یەكجار لاواز بوە، هاوڵاتیان لە نۆرەی مووچە وەرگرتن و سوتەمەنی گیان دەسپێرن و ڕۆژ دەكەنەوە، خراپ ئیدارەدان و ململانێی كەسی و حیزبی بەرتەسك چارەنوسی هەرێمی لە كۆتایی تونێلێكی تاریك هێشتووەتەوە”.

لە بەشێكی تری پەیامەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەم وێنە گشتییە دەرخەری مەترسی جدیە لەسەر ئەزمونی سیاسیی و شێوازی حوكمڕانی هەرێم، هەربۆیە پێویستە لەسەرمان «نەورۆز» بكەینە هەلێك بۆ هەماهەنگی و هاوكاری یەكتر، بۆ روبەڕووبونەوەی ئاڵنگاریەكان، هەمو ئەمانەش بە ئامانجی پاراستنی مافە نەتەوەییەكانمان لە بەغدا و، گۆڕانكاری و چاكسازی ریشەیی لە شێوازی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا