دادگای فیدراڵی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەڵوەشاندەوە كە تایبەتە بە دروستكردنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق و پێدانی پۆستی سەرۆكی كۆمپانیاكە بە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق كە لەپاڵ ئەو پۆستانە وەزیری دارایی عێراقە بە وەكالەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21_9_2022، دادگای باڵای فیدڕاڵی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بڕگەكانی (2) و (3)ی ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیاری ژمارە 109ی ساڵی 2020 و بڕیاری 211ی ساڵی 2021 هەڵدەوەشێندرێنەوە كە تایبەتە بە هەنگاوەكانی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نەوتی نیشتیمانی و دانانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەكو سەرۆكی ئەو كۆمپانیایە.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتوە، كە دادگا رێگایەك و دەروازەیەك لەو هەنگاوانەدا نادۆزێتەوە بۆ پاراستنی موڵكی گشتی بۆ هەمو رۆڵەكانی گەل لەلایەن ئەو كەسانەی كە بۆ ئەو كارە راسپێردراون و سەرپێچی مادەی (27)ی دەستوریان كردوە لە بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و نەبونی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ دەوڵەت.

ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سكاڵایەك دەرچوو كە هەرسێ ئەندامی پەرلەمانی عێراق عودەی عەواد، مستەفا جەبار سەنەد و باسم خەشان تۆماریان كردبوو دژی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و حەمید غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا