پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس 10 رۆژی تێپەڕاند، تائێستاش زیاتر لە چوار ھەزارو 400 ھاوڵاتی مەدەنی و سەربازی لە ھەردوولا کوژراون.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاویکردەوە، بەھۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا، زیاتر لە سێ ھەزار کەس کوژراون و 12 ھەزارو 500 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، دۆخی نەخۆشخانەکانی غەززە بەھۆی نەبوونی کارەبا و کەمبوونەوەی سوتەمەنییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، بەجۆرێک سوتەمەنی تەنھا بەشی 24 سەعاتی دیکە ماوە و لە ئەگەری تەواوبوونیدا، ھەزاران بریندار ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
ھەروەھا سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، ھێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل کوژرانی زیاتر لە ھەزار و 400 ئیسرائیلی لێکەوتووەوە کە 258 یان سەربازن و چوار ھەزار و 229 کەسی دیکەش بریندارن، 250 کەسیش بەدیلگیراون.