کەشناسیی هەرێم: نمەباران و بەفر دەبارێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی بەجێگیری دەمێننەوە و ئەگەری بارینی بارینی نمە باران و بەفر لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم لە ئارادایە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ هەینی (23-2-2024)، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت؛ نمە بارانی کەم دەبارێت لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم هەیە.

کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەی شەممە 24-2-2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو؛ ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم، کەشناسی باسی لەوەکرد، بۆ رۆژی هەینی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی بەجێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە، بەڵام پلەکانی گەرما لە رۆژی شەممە (23-2-2024) کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی هەینی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 18
سلێمانی : 17
دهۆک : 17
کەرکوک : 19
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 21

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا