كازمی: 2021 باشتر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە رایگەیاند، لەرووی ئەمن و ئاسایشەوە ساڵی 2021 باشتر دەبێت بۆ گەلی عێراق.

مستەفا كازمی لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكیدا لە كۆنفرانسی ساڵانەی فەرمانداری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا رایگەیاند، ئەركی پاراستنی هەڵبژاردنەكانیان لە ئەستۆدایە و پێویستە لە ئێستاوە هەموو لایەك كار بكەن بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ هەڵبژاردنەكانی 2021.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی 2020 ساڵی نەهێشتنی تەواوەتی داعش و داخستنی سەرجەمی دەرگاكانی گەشەكردن و بلۆككردنی هەوڵە خراپەكان بوو، هاوكات ساڵی 2021 یش لەسەر ئاستی ئەمنی باشتر دەبێت.

وتیشی، “هێشتا زۆر شتمان ماوە بیكەین، هێشتا چەك و سەندیكای تاوان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و چەك و ناكۆكی خێڵەكی لەدەرەوەی یاسا ماوە و پێویستە هەموومان پێكەوە بوەستین بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو كەسانە”.

ئەوەش لەكاتێدایە، سەرەڕای گرنەبەری چەندین رێكاری توند، بەڵام هێشتا حكومەت نەیتوانیووە رێگری لە هێرش گروپ و میلیشیاكان بكەن كە زۆركات باڵوێزی وڵاتان و بەتایبەت باڵوێزخانەی ئەمریكا دەكەنە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا