ئەو داواكاریانەی خرانە بەردەم كازمی بڵاوكرانەوە

پۆڵەتیك پرێس:

پارێزگاری سلێمانی لە نوسراوێكدا 26 داواكاری ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، یەكێك لە داواكاریەكانیش تایبەتە بە دابینكردن و خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاند، لە كۆبونەوەی 11ی ئەیلول، لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا، دواكاریەكانی پارێزگای سلێمانیمان بە فەرمی پێشكەش مستەفا کازمی كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەدواكاریەكان دراوە و یەكێك لە داواكاریەكانیش دابینكردن و خەرجكردنی موچەی موچە خۆران و شایستە داراییەكانی هەرێم و دورخستنەوەی موچە و شایستەداراییەكان لە هەر دۆسیە و ناكۆكیەكی سیاسییە.

هەروەها داوا كراوە ئەو پێشینانەی لە حكومەتی عێراقی بۆ فەرمانبەران و كەرتە جیاجیاكان تەرخاندەكرێت، فەرمانبەرانی هەرێمیش بگرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا