بلینکن دەگاتە ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

لەهەوڵدا بۆ پتەوکردنی ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لەغەززە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زنجیرە سەردانەکەی بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەئیسرائیل دەستپێکرد.

بەپێی زانیاری میدیاکانی ئەمریکا، بڕیارە بلینکن لەمیانی ئەم سەردانەیدا لەقودس چاوی بە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووی ئیسرائیل بکەوێت و دواتریش لە رامەڵـڵا چاوی بە مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین بکەوێت.

لەدوای ئەم چاوپێکەوتنانە، بلینکن دەچێتە میسڕ و چاوی بە عەبدولفەتاح سیسی دەکەوێت کە رۆڵی سەرەکی هەبوو لەگەیشتن بە ئاگربەستی نێوانی ئیسرائیل و حەماس کە رۆژی هەینی رابردوو چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات، بڕیارە لەکۆتا وێستگەدا بلینکن سەردانی ئوردن بکات کەماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بنیادناوە.

لەپاڵ ئەم سەردانانەی بلینکن، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکرد، رێگەدەدەن سوتەمەنی و دەرمان و خۆراک کەئامادەکراون بگوازرێنەوە بۆ کەرتی غەززە بۆ یەکەمجار لەدوای کۆتاییهاتنی ئەو روبەڕوبوونەوەیەی ماوەی 11 رۆژ بەردەوام بوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا