پۆڵەتیک پرێس
ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، یارمەتی کرداری هەرس دەدەن، رێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە، هەروەها کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن و هەستی تێربوون زیاددەکەن کە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
هەندێک لەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن و بخورێن ئەوانیش:
-نۆک
بەشێوەیەکی گشتی پاقلەمەنیەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانن بەتایبەتی نۆک کە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە و بۆ تەندروستی پێویستە.
-بەزالیا
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان پێویستە لە خواردن یان زەڵاتەکانی ڕۆژانەدا هەبێت.
-توو
خێزانی توو واتە شاتوو، شلیک، بلوبێری و تووتڕک هەموویان دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان.
-هەرمێ
بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکیەکانی ڕیشاڵ دادەنرێت، یارمەتی باشتربوونی کرداری هەرس دەدات و کۆلیستڕۆڵی خراپ دادەبەزێنێت.