پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژانە خوانەوەی بڕی دیاریکراوی ئاو کە جەستە پێویستی پێیەتی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئەندامەکان و شێدارکردنەوەی جەستە هەیە ، جەستە ڕۆژانە پێویستی بە هەشت بۆ 10 پەرداخ ئاو هەیە، خواردنەوەی ئاوی گەرم سوودەکانی دوو هێندەیە بۆ جەستە.
سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم:
-لەکاتی توشبوون بە پەتای وەرزی و سەرمابوون لووت گیران یەکێکە لەو شتانەی زۆر بێزارکەرە، لەوکاتەدا خواردنەوەی کوپێک ئاوی گەرم یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو دۆخە دەدات.
-وشکبونەوەی جەستە هۆکارێکی سەرەکی قەبزیە، خواردنەوەی ئاو لە هەر پلەیەکی گەرمیدا بێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی و جوڵەی ڕیخۆڵەکان هەیە کە هۆکارە بۆ چارەسەرکردنی قەبزی.
-خواردنەوەی ئاوی گەرم ڕێگری لە وشکبونەوەی پێستی سەر دەکات و یارمەتی تەندروستی قژ دەدات.
-دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە و پەڵە دەکات.
-خواردنەوەی ئاوی گەرم لەبەیانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەری ئاوسانی سک، ترشەڵۆکی گەدە و غازات دەکات.
-جەستە لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات.