پۆڵەتیک پرێس
ئاڤۆکادۆ سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕۆڵێکی گرنگی لە سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێشدا هەیە، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێت.
گرنگییەکانی ئاڤۆکادۆ بۆ جەستە:
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات.
-یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری لە سکچوون و قەبزی دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە ئێسکەکان بەهێزدەکات و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە وزە بە جەستە دەبەخشێت.
-یارمەتی سووتاندنی چەوری جەستە دەدات.
-مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، گیرانی بۆریەخوێنەکان و بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن کەمدەکاتەوە.