لەم کاتانەدا پێویستە سیر نەخورێت

پۆڵەتیک پرێس

سیر یەکێکە لە باشترین خواردنەکان بۆ مرۆڤ، سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵ دەدات، بەرگری لەش بەهێز دەکات.

لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە بەڵام خواردنی سیر لە هەندێک حاڵەتدا زیانی دەبێت وەک:

-هەستیاری گەدە
ئەو کەسانەی هەستیاری گەدەیان هەیە دەبێت لە خواردنی سیر دووربکەونەوە، چونکە قورسە بۆ گەدە و زیانی پێدەگەیەنێت.

-کێشەکانی جگەر
بەشێکی زۆری خەڵک کێشەی تەندروستی جگەریان هەیە لەوکاتەدا پێویستە لە خواردنی سیر دووربکەونەوە، چونکە خواردنی سیر لەو کاتەدا دەبێتە هۆی لەکار کەوتنی دەرمانەکانی تایبەت بە نەخۆشی جگەر.

-دابەزینی پەستانی خوێن
ئەو کەسانەی بەردەوام پەستانی خوێنیان نزمە باشترە واز لە خواردنی سیر بهێنن، چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری پەستانی خوێن، ئەمەش کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە.

-خانمانی دووگیان
خانمانی دووگیان لەماوەی دووگیانیاندا پێویستە سیر بەڕێژەیەکی گونجاو بخۆن و زیادەڕەوی تێدا نەکەن، بۆئەوەی نەبێتە هۆی زیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا