ئەم میوە زستانەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

شلیک یەکێکە لە میوە زستانەکان کە تامێکی زۆر خۆش و تایبەتی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ڕیشاڵ، ئاو، کانزا و ترشی فۆلیک سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی”everydayheslth”، خواردنی شلیک یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی دەکات.

الفراولة.. فاكهة حساسة غنية بفوائد جمة - جريدة الغد

شلیک ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێکخستنی کۆلیستڕۆڵی خوێندا هەیە، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات، بەیەکێک لە باشترین میوەکان بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێت یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی دەکات، سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە ڕێگری لە قەبزی، سکچوون و ئاوسانی سک دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا