ئەم میوەیە پارێزگاری لە گەرمای جەستەت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کاڵەک تەنها میویەکی بەتام و هاوینە نیە، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە ئەم میوەیە بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی سودە تەندروستیەکانیەوە.

کاڵەک، بە درێژایی ڕۆژ لە هاویندا جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری لە ئاو پێک هاتووە، شیرینی سروشتی تێدایە کە کالۆری جەستە زیاد ناکات و زیان بە جەستە ناگەیەنێت.

بەپێی ڕاپۆرتە تەندروستیەکان، کاڵەک تایبەتمەندیەکی تەندروستی زۆری هەیە وەک، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کالۆریەکی کەمی تێدایە پرۆتین و کاربۆهیدراتیشی تێدایە.

کاڵەک یارمەتی کەم کردنەوەی کێشە تەندروستیەکانی گەدە دەدات، وەک باش کردنی کرداری هەرس، هەروەها بەتاڵ کردنەوەی ڕیخۆڵەکان، گەدە بە فێنکی دەهێڵێتەوە هەروەها بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵێی زۆری تێدایە چارەسەری برینی گەدە دەکات و وا دەکات هەستی برسێتیت کەم بێتەوە، بەهۆی بوونی بۆتاسیۆمەوە تیایدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێکخستنی پەستانی خوێن دا، هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات، پەستانی خوێن لە ژێر کۆنترۆڵدا دەهێڵێتەوە.

زۆرێک لە خەڵک نازانن، کاڵەک دژە هەوکردنە، زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی توشی هەوکردن بوون بە تایبەت هەوکردنی جومگەکان هەروەها ئەژنۆو دەستەکان و ئانیشکەکان، بە تایبەت لەو کاتانەی دادەنیشی و جومگەکان دەنوشتێنەوە ئازاریان هەیە، دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئازارەکانیان.

خواردنی کاڵەک سود بە تەندروستی پێست دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە پێست پاک دەکاتەوە، وە ڕێژەیەکی زۆریش دژە ئۆکسان و ڤایتامین سی تێدایە، کە سوودی زۆریان بۆ تەندروستی پێست هەیە، هەروەها ڤایتامین ئەی تێدایە کە سوود بە قژ دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا