پۆڵەتیک پرێس
لەرزینی دەست لە هەندێک حاڵەتی وەک توڕەبوون یان هەبوون جۆش و خرۆش بۆ شتێک ئاساییە، بەڵام کاتێک لەرزینی دەستەکان بۆماوەیەکی زۆر بەبێ هۆکار بەردەوام بێت، ئەوا دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی و چارەسەرکردنی.
هۆکارەکانی دەست لەرزین:
-کەمخەوی یەکێکە لە هۆکارەکانی دەست لەرزین، چونکە نەخەوتن بەپێی پێویست وادەکات میشک نەتوانێت بەباشی کارەکانی ئەنجامبدات و جەستە ماندوو دەبێت لەوکاتەشدا دەبێتە هۆی لەرزین.
-دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن.
-کاریگەری لاوەکی هەندێک لە دەرمانی نەخۆشیە جیاوازەکان هۆکارێکی دیکەیە.
-زۆر خواردنەوەی کافایین کاریگەری لەسەر لەرزینی جەستە و دەستەکان هەیە.
-تێکچوونی باری دەروونی کەسەکان واتە توشبوون بە خەمۆکی، شۆکبوون، دوودڵی و دڵەڕاوکێی بەیەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی دەست لەرزین دادەنرێت.