سودە تەندروستیەکانی حومس

پۆڵەتیک پرێس

حومس بە یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەکانی سەرمێزی عەرەبی دادەنرێت، سودێکی زۆری هەیە تەنانەت یەکێکە لەو خواردنانەی ڕۆژی جیهانی تایبەت بە خۆی هەیە کە ١٣ ی ئایاری هەموو ساڵێکە.

بەها خۆراکیەکانی حومس

حومس سودی تەندروستی زۆری هەیە، دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سەرەکیەکانی خۆراک، ترشی فۆلیکی تێدایە، ڕێگری لە دروست بوونی خانە شێر پەنجەییەکان دەکات، بەشداری لە دروست کردنی خانەکانی لەش دەکات، یارمەتی بەهێز بوونی ئێسک و ماسولکە دەدات و ڕێژەی خوێن باش دەکات.

یارمەتی دابەزاندنی کێش

حومس بە یەکێک لە سەرچاوەی سەرەکی خواردنە ڕیشاڵیەکان دادەنرێت، هەروەها بە پرۆتین دەوڵەمەندە، یارمەتی بەهێزبوونی میتابۆلیزم دەدات لە لەش دا، کێشی لەشت دەپارێزێت.

زیاد کردنی توانای سێکسی

بە زیاد کردنی شوکلاتەو شلیک و خواردنە بەحریەکان لەگەڵ حومس، دەبێت سەرچاوەیەکی سەرەکی ئەرگانەکان، هەروەها بە هۆی ترشە ئەمینیەکانەوە سوری خوێن چالاک دەکات، بەمەش دەبێتە هۆی زیاد کردنی توانای سێکسی لە پیاوان و ژنان دا.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک