مانگۆ قژ لە کڕێش و هەڵوەرین دەپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕەنگە تا ئێستا نەت زانیبێت مانگۆ یەکێکە لەو میوانەی سودێکی زۆری بۆ قژ هەیە، دەتوانیت بە چەندین شێوەی جیاواز دەتوانیت بەکاری بهێنیت و سودی لێ وەربگریت، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا چونکە بە هۆی شێ و پلەی گەرمیەوە زیان بە قژت دەگات و ڕەنگە بتوانیت بەهۆی مانگۆوە پارێزگاری لێ بکەیت.

سودەکانی مانگۆ بۆ قژ بریتیە لە

١-چارەسەری کڕێش، مانگۆ بە ڤایتماین ئەی دەوڵەمەندە، کە سودێکی باشی هەیە بۆ کەم کردنەوەی کڕێشی سەر، قژ بریقەدار دەکات و پێستی سەر لە نەخۆشی دەپارێزێت.

٢-گەشەی قژ، مانگۆ ڤایتامین سی و ئەی تێدایە، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە زیاد کردنی گەشەی قژ هەروەها خانەکانی پێستی سەر نوێ دەکاتەوە، سودێکی باش دەگەیەنێت بەو کەسانەی بە هۆی شێرپەنجەوە قژیان لە دەست داوە، دووبارە دەبێتە هۆی گەشە کردنەوەی قژیان.

٣-برین چاک دەکاتەوە هەوکردن کەم دەکاتەوە، مانگۆ دەوڵەمەندە بە کانزای مس بەسودە بۆ پێستی سەر بە تایبەت ئەگەر برینێک لە پێستی سەردا دروست بووبێت، دژە ئۆکسیدێک و هەوکردنێکی زۆری تێدایە.

٤-قژ شێدار دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ترشە چێورەکان لە مانگۆدا هەیە، توانای هەڵمژینی جۆرەها ماددەی خۆراکی جیاوازی هەیە بۆ قژ.

٥-سوڕی خوێن لە پێستی سەردا چالاک دەکات، مانگۆ بە دژە ئۆکسید و ترشە چەورەکان دەوڵەمەندە، سوڕی خوێن لە سەردا چالاک دەکات، قژەکان نوێ دەکاتەوە.

٦-ڕێگە لە هەڵەوەرینی قژ دەگرێت، بەهۆی ڤایاتمین و ترشە چەورەکان و کانزاکانەوە، خۆراکێکی زۆر بە قژ دەدات و بەهێزی دەکات لە هەڵوەرین دەیپارێزێت، دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستە زەیتی مانگۆ بەکار بهێنیت.

٧-دەرکەوتنی قژی سپی دوا دەخات، ئەم سودە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، ڕەنگە بە هۆی بەکارهێنانی زەیتەکەیەوە کە هێزێک و بریقەیەکی زۆر دەدات بە قژەکە ڕەنگەکەی بپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا