ڕۆبۆتێک پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجام دانی پشکنینی کۆرۆنا لەوە ئاسانترە کە پێشبینی دەکەیت، لە ڕێگەی ڕؤبۆتێکەوە پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەی لوتەوە لە ماوەی ٨٠ خولەکدا ئەنجامی پشکنینەکەت پێ دەڵێت.

وەزیری تەندروستی یابان دەڵێت، ئەو ڕۆبۆتەی تاقیکرۆدتەوە کە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دەدات لە شێوەی قۆڵێک دروست کراوە بە ماوەی ٨٠ خولەک ئەنجامی پشکنینەکەت دەدەخات

کۆمپانیای کاواساکی هیڤی ئینداستیرز، دروستکەری سیستمی ڕۆبۆتەکە دەڵێت کە دەتوانرێت ئەم ڕۆبۆتە بگوێزرێتەوە بۆ شوێنە گشتیەکان و یاریگاکان بە تایبەتی لە ڕێگەی ئۆتوبێلی گواستنەوە بۆ ئەنجام دانی پشکنین

ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی ژاپۆن لە ژێر فشارێکی زۆردایە، بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڕێژەی پەتاکە، لە کاتێک دا خولی هاوینەی یاری ئوڵمپی لە تۆکیۆ کەمتر لە ٢٠٠ ڕۆژی ماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا