کاریگەرییەکانی خواردنەوەی شەربەتی هەنار بەگەدەی بەتاڵ

پۆڵەتیک پرێس

شەربەتی سروشتی هەنار بەیەکێک لە خواردنەوە تەندروستەکان دادەنرێت، بەڵام خواردنەوەی بەگەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا لەوانەیە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دروستبکات.

پزیشک کەریم جەمال پسپۆڕ لەبواری خۆراک و ئەندام لە کۆمەڵەی خۆراک لە میسر ڕایگەیاند، شەربەتی سروشتی هەنار سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ئەگەری توشبوون بە ئەنفۆنزا و پەتای وەرزی کەمدەکاتەوە، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین سی.

Ky lëng i shijshëm do t'ju ndihmojë në parandalimin e sëmundjes së zemrës!  - Bota Sot

باسی لەوەشکرد ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات، بەڵام جەختی کردەوە پێویستە بەگەدەی بەتاڵ نەخورێتەوە بەڵکو دوای ژەمی بەیانی بخورێتەوە، چونکە خواردنەوەی بەگەدەی بەتاڵ وادەکات تەواوی ڕۆژ هەست بە بێهێزی، برسێتی، ماندوێتی و کەمی سەرنج بکەیت بەهۆی ئەو گۆڕانە خێرایەی لەڕێژەی شەکردا ڕوودەدات، هەروەها خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر بەگەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس وەک سکچوون، ئاوسان و ئازاری سک، بەپێی کۆنسلتۆی پزیشکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا