پۆڵەتیک پرێس
بەهاراتەکان بەشێکی گرنگی هەموو چێشتخانەکانی جیهانن، ڕۆژانە لە خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێن و سوودێکی زۆۆریان بۆ تەندروستی هەیە.
بەشێک لە بەهاراتەکان یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن بەوشێوەیەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە ئەوانیش:
-زەنجەبیل
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن دەکات.
-ڕیحان
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانە ڕووەکییەکان یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-دارچینی
یەکێکە لە بەهاراتە زۆر بەناوبانگەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە، یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-هیل
تام و بۆنێکی تایبەتی هەیە، دەوڵەمەندە بەو دژەئۆکسانانەی پەستانی خوێن دادەبەزێنن.
-سیر
یەکێکە لەو جۆرانەی بەهارات ڕۆژانە لە چێشتخانەکاندا بەکاردەهێنرێت، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و میکرۆبی هەیە، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزینی پەستانی خوێندا هەیە.