پۆڵەتیک پرێس
لە وەرزی هاویندا کەسەکان هەست بە وشکبوونەوە و کەمی وزە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرمیان بەرزە، ئەمەش بێزاریان دەکات و کاریگەری خراپی لەسەر لەش دەبێت.
هەندێک خواردن لە هاویندا یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش دەدەن و دەیپارێزن:
-ئاوی گوێزی هندی
یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان لە وەرزی هاویندا، یارمەتی فێنک کردنەوەی لەش دەدات، لەش شێدار دەکاتەوە، هەروەها دەتوانرێت ئاوی گوێزی هندی لە پێست بدرێت بۆ شێدارکردنەوەی.
-ماست
بەشێوەیەکی سروشتی یارمەتی فێنک کردنەوە و شێدارکردنەوەی لەش دەدات.
-شوتی
شوتی ٩٢٪ی پێکهاتووە لە ئاو، ڕێگری لە وشکبوونەوە دەکات و یارمەتی فێنک کردنەوەی لەش دەدات.
-خەیار
خەیار ڕێژەیەکی زۆری پێکهاتووە لە ئاو، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان ڕێگری لە قەبزی دەکات، کە کێشەیەکی بڵاوە لەهاویندا بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیەوە ڕودەدات، ٩٥٪ی خەیار پێکهاتووە لە ئاو یارمەتی کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لەش دەدات.
-بیبەری تون
بیبەر یارمەتی کەم کردنەوەی پلەی گەرمی لەش دەدات و سوودێکی زۆری هەیە.
-ئاوی لیمۆ
لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش دەدات، لە وەرزی هاویندا لەش شێدار دەکاتەوە و وزە بە لەش دەبەخشێت.