پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری خۆراک ڕایگەیاند هەرچەندە بەزالیا سوودی زۆری هەیە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا باشترە نەخورێت.
بەزالیا سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین، ترشە ئەمینیەکان و ڤیتامین بی یە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی کرداری هەرس، هەروەها یارمەتی چالاکبوون و تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات، بۆیە پێویستە هەفتەی جارێک یان دووجار لە ژەمە خۆراکیەکاندا هەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا بەزالیا وەک هەموو پاقلەمەنیەکان هۆکارێکە بۆ دروستبوونی غازات، بۆیە ئەو کەسانەی کێشەی ئاوسانی سکیان هەیە باشترە لە خواردنی بەزالیا دووربکەونەوە ئەگەر بۆماوەیەکی کاتیش بێت، هەروەها ترشی یۆریک یان یۆرات کە لە بەزالیادا هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر نەخۆشانی ئازاری جومگە و گورچیلە هەیە.