توشبووانی ئەم نەخۆشیە نابێت زەردێنەی هێلکە بخۆن

پۆڵەتیک پرێس

هێلکە یەکێکە لەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و سودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام چەندین توێژینەوە ئەوە دەردەخەن زەردێنەی هێلکە لە هەندێک دۆخدا مەترسی لەسەر تەندروستی دروستدەکات.

بەپێی ماڵپەڕی “ئزڤیستیا” پزیشک ماریا کالۆچینا ئەوە ڕووندەکاتەوە هەرچەندە زەردێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە کانزا وڤیتامینەکان کە بۆ تەندروستی مێشک و جگەر گرنگن، بەڵام ڕێژەیەک لە کۆلیستڕۆڵی خراپی تێدایە زیان بە تەندروستی ئەو کەسانە دەگەیەنێت کە کۆلیستڕۆڵی خوێنیان بەرزە.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات لەهەموو دۆخەکاندا باشترە هێلکە بە کوڵاوی بخورێت و سوورنەکرێتەوە، جەختی لەوەش کردەوە توشبووانی بەرزی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن پێویستە لە خواردنی زەردێنەی هێلکە دووربکەونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا