پۆڵەتیک پرێس
شەربەتی پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی و سی، کانزاکانی پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، ئاسن، فۆسفۆڕ و مس، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
چۆنیەتی دروستکردنی شەربەتی پەتاتە:
چوار پەتاتەی قەبارە ناوەند جوان پاک بکە و بیشۆرەوە، دواتر وردی بکە و لە خەڵاتەی بدە، پاشان بیپاڵێوە و بێ زیاکردنی هیچ شتێکی دیکە بیخۆرەوە.
سوودە تەندروستیەکانی شەربەتی پەتاتە:
-شەربەتی پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگریی لەش بەهێز دەکات و ڕێگری توشبوون بە ئەنفلۆنزا و سەرمابوون دەکات.
-تایبەتەمەندی دژەهەوکردنی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئازار و هەوکردنی جومگەکان.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە و کرداری هەرس هەیە، زانایان دەڵێن خواردنەوەی شەربەتی پەتاتە بە ڕێکخراوی و لە بەیانیاندا چارەسەری برینی گەدە دەکات.
-یارمەتی پاککردنەوەی جگەر دەدات و لە ژەهرەکان ڕزگاری دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.
-پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-تایبەتمەندی دژە وەرەمەکانی هەیە، ئەمەش ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.