بۆچی هەندێک کەس بەردەوام هەست بە سەرما دەکەن؟

پۆڵەتیک پرێس

هەستکردن بە سەرما لە وەرزی زستان و هەندێ دۆخی نەخۆشی حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام هەندێک کەس زیاتر لە کەسانی دیکە هەست بە سەرما دەکەن تەنانەت لەکاتێکدا کە کەش و هەوا گەرم بێت، ئەمەش بەبێ هۆکار نییە چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە.

بۆچی هەندێک کەس بەردەوام هەست بە سەرما دەکەن؟

-کەمی ئاسن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان وادەکات بەردەوام لە دەست و قاچەکاندا هەست بە سەرما بکەیت.

-هەندێک جار بەردەوام ساردی قاچەکان نیشانەیە بۆ هەبوونی کێشە لە تەندروستی دڵ یان خوێنبەرەکان، چونکە کاتێک چەوری لە خوێنبەرەکاندا کۆدەبێتەوە ناهێڵێت خوێنیان پێبگات و ئەمەش وادەکات بەردەوام هەست بە سەرما بکەیت.

9 أسباب مثيرة للقلق تجعل البعض يشعر بالبرد بشكل مستمر - قناة العالم الاخبارية

-هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر لێدانی دڵ و پلەی گەرمی جەستە هەیە، کاتێک بەپێی پێویست ئەو هۆرمۆنە بەرهەمناهێنرێت هۆکارێکی دیکەیە کە بەردەوام هەست بە سەرما بکەیت.

-هەندێکجار درکپێکردنی نەخۆشی شەکرە هەندێک کاتی دەوێت، یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشیەکەش ئەوەیە بەردەوام هەست بە سەرما دەکەیت.

-ترس، دڵەڕاوکێ و دوودڵی هۆکارن بۆ زیادبوونی لێدانی دڵ، لەرزین، گێژبوون و ساردبوونی پەلەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا