پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە زیادەڕەویکردن لەو خواردنانەی شەکری سپییان تێدایە دەبیتە هۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار و لە داهاتودا کاریگەری لاوەکی زۆر لەسەر جەستە دروستدەکات.
توێژینەوەکان ئەوەشیان سەلماندووە شەکری سپی یەکێکە لەو ماددانەی دەتوانرێت بەتەواوی واز لە خواردنی بهێنرێت و هیچ زیانێک بە تەندروستی ناگەیەنێت، ئەو کەسانەشی ناتوانن لێی دووربکەونەوە دەبێت ڕۆژانە بەڕێژەیەکی زۆر کەم بەکاریبهێنن چونکە هۆکارە بۆ توشبوون بەم نەخۆشیانە:
-شەکرە
-نەخۆشییەکانی دڵ
-شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن و پەنکریاس
-بەرزبووونەوەی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵ
-نەخۆشیەکانی گورچیلە و جگەر
-کلۆربوونی ددانەکان
-زیادبوونی کێش
-تێکچوونی تۆڕی چاو و ماسولکەکان