پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شێرپەنجە بەیەکێک لە مەترسیدارترین نەخۆشیەکان لەجیهااندا دادەنرێت، دیارترن و باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەی، سنگ، خوێن، قۆڵۆن، گەدە، سی و پێستە.
لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمان و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو هەندێک لە خواردنەکان یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دژی ئەم نەخۆشیە دەدەن ئەوانیش:
-میوەکان
بەردەوام توشبووانی شێرپەنجە ئامۆژگاری دەکرێن گرنگییەکی زۆر بە میوەکان بدەن، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، شوتی، توو، شاتوو، ئەنەناس، مۆز و هەرمێ بەشێکن لە باشترین میوەکان.
-ماست
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و ماددەسوودبەخشەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی جەستە و کرداری هەرس دەدات.
-کەرەی عەلی بابا
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان گرنگی و سوودێکی زۆر توشبووانی شێرپەنجە هەیە.
-گۆشت
گۆشتەکانی مریشک، گۆشتی سوور و ماسی ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست ئامادەبکرێن سوودێکی زۆریان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە توشبووانی شێرپەنجە بەهەموو شێوەیەک لە گۆشتە ئامادەکراو و لەقتونراوەکان دووربکەونەوە.