پۆڵەتیک پرێس
خواردنەوەی ئاو ڕاستەوخۆ دوای لەخەو هەستان بە گەدەی بەتاڵ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە هەیە.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ:
-خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی جەستە دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت.
-هەستی تێربوون زیاد دەکات و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات، ڕێگری لە ترشەڵۆکی گەدە دەکات کە لەنێوان ژەمەکاندا دروست دەبێت.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە، ڕەونەقدار و شێداری دەکاتەوە، هەروەها ڕێگری لە چرچبوونی دەکات.