زەیتی گوێز هیندی کەمەر باریک دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە، زەیتی گوێز هیندی کاریگەری هەیە لەسەر باریک کردنەوەی قەبارەی کەمەر، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە دابەزاندنی کێش دا.

بەپێی بڵاوکراوەکان، زەیتی گوێزهینی وشک کراوە، ترشی لۆریکی زۆر تێدایە لەگەڵ ترشە چەورەکان، هەربۆیە کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەر سوتاندنی چەوری لەش بە شێوەیەکی خێڕا، هەروەها هەست کردن بە وزەو چالاک بوون.

زەیتی گوێز هیندی تازە، بڕێکی زۆری لە ترشە چەورەکان تێدایە، بەڵام ناچنە ناو شانە چەورەکانەوە بۆیە بۆ دابەزاندنی کێش بەسودە.

هەروەها لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە، کە زەیتی گوێزهیند ئاستی کۆلیسترۆڵ بەرز ناکاتەوە، ئەوەشیان دەرخستووە کە مەرج نیە زەیتی گوێز هیند تەنها بۆ جوانکاری بەکاربهێنرێت.

پسپۆڕانی بواری خۆراکیش ئاماژە بەوە دەدەن، زەیتی گوێز هیند زیان بە تەندروستی ناگەیەنێت بە پێچەوانەوە سودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

زەیتی گوێزهیند، بە ڕێژەی لە %٥٠ چەوری لە خۆ دەگرێت، پێچەوانەی چەوری گۆشتی بەرازە کە ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ بەرز دەکاتەوە دەبێتە هۆی نەخۆشی دڵ و دەمارەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا