نیشانەکانی شکانی ئەنیشک

 

پۆڵەتیک پرێس

شکانی ئەنیشک چ بەهۆی بەرکەوتنی بە زەبرێکی توند یان کەوتن و کەوتنەخوارەوە ڕوودەدات، ئازار لە ئەنیشکدا دروست دەبێت و توانای جوڵە کەمدەبێتەوە.

ماڵپەڕی ‘handcare’  و دەستەی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەریی دەست ئاماژەیان بەوەکردووە زۆرکات شکانی ئەنیشک بە ئاسانی هەستی پێناکرێت، دەکرێت لە رێگەی تیشکی سینییەوە بزانرێت ئەنیشک شکاوە یاخود نا، بەڵام ئەگەر ئەم نیشانانەی تێدابوو مانای وایە ئەنیشک شکاوە:

– ئاوسان و پەڵەی شین یان سور بە ئەنیشکەوە دیار دەبێت

– هەست بە ئازارێکی توند دەکەیت

– دەماری ئەو بەشەی دەست بە روونی دیارە

– گوێت لە دەنگی کرتەی ئەنیشک دەبێت

– هەست بە سڕی یان کەمبوونەوەی هەستەوەرەکان لەو دەستەدا دەکەیت

– هەندێک شکاوی توندە و ناتوانرێت دەستەکە بجوڵێت، ئەوکات بەخێرایی چارەسەری پزیشکی دەوێت.

زۆرکات شکاوییەکە ئەوەندە توندە و خراپە پێویستی بە نەشتەرگەرییە، لەم حاڵەتەدا پێویستە کەسەکە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی بۆ بانگبکرێت و دەستکاری شوێنی شکاوییەکە نەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا