پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری کەسەکان لە ژەمی ئێوارەدا خواردنی زۆر و قورس دەخۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش لە ڕەمەزاندا لەجیاتی دابەزاندنی کێش یان مانەوەی وەک خۆی.
چەند ئامۆژگارییەک بۆ زیاد نەبوونی کێش لە ڕەمەزاندا:
-بڕێکی زۆر خواردن مەخۆ، باشترە ژەمی ئێوارە سووک بێت و هەموو ماددە سوودبەخشەکانی تێدا بێت.
-بەهێواشی خواردنی بخۆ بۆئەوەی بە ئاسانی هەرس بێت.
-یەکەمجار شۆربا و زەڵاتە بخۆ، چونکە کالۆریان کەمە و هەستی تێربوون زیاد دەکەن.
-لەکاتی ڕۆژو شکاندنەوە هەتا دوای پارشێو پێویستە ڕێژەیەکی تەواو ئاو بخورێتەوە بەشێوەیەک کەمتر نەبێت لە هەشت پەرداخ.
-خواردنی میوە سوودێکی زۆری هەیە، هەروەها خواردنەوەی شەربەتی میوەی سروشتی بێ شەکر لەجیاتی شەربەتە گیراوەکان، چونکە شەربەتە گیراوەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە.
-ئەو شیرەمەنی و گۆشتانە هەڵبژێرە کە چەوریان کەمە.
-دەتوانیت جار جار لەجیاتی شیرینی زەڵاتەی میوەکان بەکاربهێنیت.
-وەرزش کردن یان ڕێکردن هەموو ڕۆژێک بەمەرجێک کەمتر نەبێت لە نیو کاتژمێر.
-هەوڵبدە ژەمەکانی ڕەمەزان زیاتر تەندروست بێت، واتە چەوری زۆر بەکارنەهێنرێت و شت سوورنەکرێتەوە، لەجێی ئەوە بکوڵێنرێت یان ببرژێت باشترە .
-دوورکەوتنەوە لەخواردنی ژەمی زۆر لەنێوان ئێوارە و پارشێو.