بۆ سووتاندنی كالۆری زیاتر بەهێواشی نان بخۆ

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەو كەسانەی بەشێوەیەكی هێواش و لەسەرخۆ نان دەخۆن زۆرتر كالۆری دەسووتێنن، لەو كەسانەی بە خێراری نان دەخۆن

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكان سوتاندنی كالۆری لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازی هەیە.

پرۆفیسۆرێكی جیهانی بواری خۆراك لەزانكۆی میسیسپی باس لەوە دەكات، هۆكارە بایۆلۆژی و ژینگەیی و كۆمەڵایەتی‌و ئابووری كاریگەرییەكی زۆریان هەیە لەسەر پێكهاتەی جەستە .

میتاپۆلیزم وشەیەكە لەزانستی بایۆلۆژیدا بەكاردەهێنرێت، كە كاریگەری هەیە لەسەر زۆربوون و كەمبوونی ڕێژەی كالۆری لەجەستەی مرۆڤ دا، هەموو ئەو كردارانە دەكات، كە بەردەوام لە ژیانی ڕۆژانەدا پێویستن بۆ مرۆڤ.

میتاپۆلیزم سێ كاری سەرەكی لە جەستەی مرۆڤدا جیبەجێدەكات ئەوانیش وەك: گۆڕینی خۆراك بۆ وزە، بەدەست هێنانی پرۆتینی خۆراك و چەوری و كاربۆهێدراتەكان و نەهێشتنی پاشماوەی نایترۆجین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا