سودە تەندروستیەکانی توێکڵی مۆز

پۆڵەتیک پرێس

سوزی بورێڵ پسپۆڕی بواری خۆراکی ئوسترالی، جەخت لە خواردنی مۆزێکی تەواو دەکاتەوە بە توێکڵەوە، دەڵێت سودی تەندروستی زیاتری هەیە.

بورێڵ دەشڵێت، توێکڵی مۆز ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، هەربۆیە سودێکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێش.

ئاماژە بەوەش دەدات، خواردنی توێکڵی مۆز دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی ڕێژەیەک ریشاڵی تەندروست، هەروەها وەرگرتنی ڤایتامین بی ٦و سی.

هەروەها دەڵێت باشتر وایە، توێکڵی مۆز بۆ خواردنیتر زیاد بکرێ، وەک شیرینی و شەربەت، هەریەک لە ڕەنگەکانی توێکڵی مۆز گوزارشت لە تایبەتمەندیەکی خۆیان ئەکەن.

توێکڵی مۆزی زەرد دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان کە ڕێگری لە دروست بوونی وەرەمی پیس دەکات، هەروەها توێکڵی مۆزی سەوز دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمینەیەکانی وەک تاربتۆڤان، کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئەرکی دەمارەکان، یارمەتی خەوێکی باش دەدات.

هەروەها چەند پسپۆڕێکیتر ئاماژەیان بەوەدا، کە هێشتا توێژینەوەیەک نیە ئەوە پشت ڕاست بکاتەوە، کە توێکڵی مۆز یارمەتی لە دەست دانی کێش دەدات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا