نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی سی

پۆڵەتیک پرێس

شێرپەنجەی سی یەکێکە لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە و مەترسی لەسەر ژیان هەیە.

شێرپەنجەی سی دابەشبوونی خانەکانە بەشێوەیەکی ناڕێک، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی وەرەم لە سییەکاندا، جگەرەکێشان یەکێکە لە هۆکارە مەترسیدارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی سی، ئەو کەسانەی جگەرەکێش نین لەوانەیە بەهۆی بەرکەوتنی گازی رادۆن یان چەند مادەیەکی دیکەی کیمیاییەوە تووشی نەخۆشیەکە ببن.

بەشێوەیەکی گشتی سەرەتای توشبوون بە شێرپەنجەی سی هیچ نیشانەیەکی دیار دەرناکەوێت، بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی کات نیشانە دیارەکان دەردەکەون وەک:

-کۆکەی بەردەوام
-کۆکە خوێنی لەگەڵدا بێت
-هەناسەتەنگی بەردەوام
-هیلاکی بێ هیچ هۆکارێک
-لەدەستدانی کێش بەڕێژەیەکی ناسروشتی
-ئازارێکی زۆر لەکاتی هەناسەدان و کۆکە

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم نیشانانە بەردەوام دەرناکەون بۆیە شێرپەنجەی سی هەندێک نیشانەی دیکەی هەیە کە زۆر باو نییە وەک:

-قورسی قوتدان یان ئازار لەکاتی قوتدانی خواردندا
-هەناسە کورتی
-دروستبوونی وەرەم لە دەموچاو یان ملدا
-ئازاری بەردەوامی سنگ یان شان

ئاشکراکردنی شێرپەنجە پێش ئەوەی بە تەواوی خانەکاندا بڵاوبێتەوە ئەگەری چارەسەرکردنی زیاترە، بەڵام شێرپەنجەی سی مەترسیدارە چونکە تا بە تەواوی لە بەشێکی سی یان هەردوو سیدا بڵاونەبێتەوە نیشانە دیارەکانی دەرناکەوێت ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت، چارەسەرکردنەکەشی بەپێی نەخۆشەکە دەگۆڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا