پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوە گەرمەکان لەبەیانیاندا سودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە و سووتانی چەوری هەیە، بەڵام ئەمە هەموو خواردنەوەکان ناگرێتەوە خواردنەوەی چای گەرم بەگەدەی بەتاڵ زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
بەپێی ماڵپەڕی”HEALTH”خواردنەوەی چای گەرم بەگەدەی بەتاڵ مەترسی توشبوون بەشێرپەنجەی سورێنچک و گەدە زیاددەکات و زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە و کرداری هەرس هەیە.
هەرچەندە خواردنەوەی چا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام خواردنەوەی چای گەرم بەگەدەی بەتاڵ لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشە و دڵتێکەڵهاتن، هەروەها ڕێگردەبێت لەوەی جەستە هەموو ماددەسوودبەخشەکانی ناو خۆراک وەربگرێت وەک ئاسن.