پۆڵەتیک پرێس
هێلکە بەیەکێک لە سوودبەخشترین خواردنەکان دادەنرێت دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و لە چەندین نەخۆشی دەتپارێزێت.
هێلکە بە سەرچاوەیەکەی سەرەکی کۆلیستڕۆڵی سوودبەخش دادەنرێت، توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنی یەک هێلکە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان کەمدەکاتەوە، ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەش دەردەخات ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی ڕێکخراو هێلکەیان خواردووە مەترسی گیرانی دەمارەخوێنەکانیان کەمتربووە کە هۆکارێکە بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک.
پزیشکەکان جەختیان کردەوە ڕۆژانە خواردنی یەک هێلکە جگە لەوەی ماددە سوودبەخشەکان بە جەستە دەبەخشێت، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.