پۆڵەتیک پرێس
لە کەش و هەوای ساردا خواستی خواردن زیاتر دەبێت ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، خواردن زەڵاتە و شۆرباکان لەپێش ژەمەکاندا ڕێگری لە زیادەڕەویکردن لەخواردندا دەکەن.
ئەم چوار شۆربایە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن لەوەرزی زستاندا:
-شۆربای تەماتە
بەیەکێک لە باشترین شۆرباکان بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت، کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، بێتاکارۆتینەکان و ماددەسوودبەخشەکان.
-شۆربای سەوزەواتەکان
شۆربای سەوزەواتەکان کە پێکدێت لە سپێناخ، بڕۆکلی، گێزەر، بەزالیا و بیبەر زۆر بەسوودە، بەشێوەیەکی گشتی شۆربای سەوزەواتەکان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و کالۆری کەمە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-شۆربای مریشک
هەرچەندە چەوری تێدایە بەڵام دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڕیشاڵ، ڤیتامین و کاربۆهیدراتی تەندروست هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-شۆربای قارچک
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڕیشاڵەکان و کالۆری کەمە وزەیەکەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.