ئایا زەردەچەوە چارەسەری خەمۆکی دەکات؟

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراوەتەوە، بە هۆی بوونی ماددەکانی دژە ئۆکسانی کەرکامین لە زەردەچەوەدا دەبێتە هۆی، کەمکردنەوەی هەوکردن و سترێسی و میزاجی مرۆڤ باشتر دەکات، بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ زەعفەران تێکەڵ بکرێت.

بەکارهێنانی زەردەچەوە، زۆر ئاسانە  بۆ ناو خواردنەکانتان، بە تایبەت دەتوانن بیکەنە ناو شیر بیخۆنەوە، یارمەتی پاراستنی تەندروستیت دەدات، زیاد کردنی کەچکێک زەردەچەوە بۆ کوپێک شیری ٣٥٠ ملیمی دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی خەمۆکی .

بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا پزیشکان ئاماژە بە، کاریگەرییە لاوەکیەکانی دەدەن، کە بریتیە لە دروست بوونی ئازار لە گەدەدا هەروەها ڕشانەوەو دروست بوونی بەردی گورچیلە، نزم کردنەوەی پەستانی خوێن، بەڵام ئەمە لە کاتێکدا دەبێت ئەگەر ڕێژەیەکی زۆری لێ بەکار بهێنیت.

هەرچەندە سود بەکەسانی توشبوو بە خەمۆکی دەگەیەنێت بەڵام، تا ئێستا وەک چارەسەری سەرەکی دانەنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا