پۆڵەتیک پرێس
کۆمەڵێک لە خواردنەکان هەرگیز نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن، چونکە بەها خۆراکیەکەیان، تام و چێژیان لەدەست دەدەن کاتێک لە پلەیەکی گەرمی زۆر نزمدا هەڵدەگیرێن.
ئەو خۆراکانەی نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن:
-ئاڤۆکادۆ
کاتێک ئاڤۆکادۆ لەناو بەفرگردا هەڵدەگیرێت، ئەوا توێکڵەکەی شێ هەڵدەمژێت و نەرم دەبێتەوە.
-پەتاتە
هەڵگرتنی لەناو بەفرگردا دەبێتە هۆی لەدەستدانی تام و چێژەکەی.
-شوکولاتە
لە شوێنی ساردا ڕەنگێکی سپی لەسەر دروست دەبێت و تامە سروشتییەکەی لەدەست دەدات.
-پیاز
شێی ناو بەفرگر دەبێتە هۆی نەرمبوونی پیازەکە و بەکتریاکان لەناویدا گەشە دەکەن.
-قاوە
هەرگیز نابێت لەناو بەفرگردا هەڵبگیرێت، چونکە تام و بۆنی خواردنەکانی دیکە دەگرێت و تامە سروشتییەکەی لەدەست دەدات.
-هەنگوین
هەڵگرتنی لەناو بەفرگردا دەبیتە هۆی تێکچوونی.