پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەی منداڵدا هەیە، منداڵ لەو تەمەنی دەتوانێت هەموو خواردنەکان بخوات پێویستە هەموو ئەو جۆرە خۆراکانە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێت کە یارمەتی گەشەی دەدەن.
پێنج جۆر خواردن پێویستە لە سیستمی خۆراکی منداڵدا هەبێت:
١-میوە وشککراوەکان و چەرەساتەکان
منداڵان پێویستییەکی زۆریان بە ڤیتامین و کانزاکان هەیە بۆ گەشەکردن، زیادبوونی کێش و درێژبوونی باڵایان، میوە وشککراوەکان و چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بەو ڤیتامین و کانزایانە، باشترین چەرەساتەکانیش بۆ منداڵ ئەمانەیە:
-بادەم
-عەلی بابا
-کازۆ
-گوێز
٢-دانەوێڵەکان
دانەوێڵەکان ڕێگری لە قەڵەوبوونی مندڵان دەکەن و هەروەها ڕێگری دروستبوونی کێشەکانی گەدە و قەبزی دەکات، باشترین دانەوێڵەکانیش:
-گەنم
-مەعکەرۆنی لە گەنم دروستکراو
-برنجی قاوەیی
-کینوا
٣-سەوزەوات و میوەکان
سەوزەوات و میوەکان گرنگییەکی زۆریان بۆ منداڵ هەیە بەتایبەتی لە قۆناغی گەشەدا، یارمەتی گەشە، بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدەن و پارێزگاری لە کرداری هەرس دەکەن.
ئەو میوە و سەوزەواتانەی پێویستە منداڵ بیخوات:
-کولەکەی زەرد
-پەتاتەی شیرین
-ئاڤۆکادۆ
-پڕتەقاڵ
-کاڵەک
-هەنار
-ترێ
٤-هەنگوین
ڕۆژانە خواردنی یەک کەوچکی بچووک هەنگوین لەلایەن منداڵانەوە سوودێکی زۆری بۆیان دەبێت و لە هەستیاری و جیوب دەیانپارێزێت.
٥-شیرەمەنیەکان
بابەتی شیرەمەنیەکانی وەک شیر، پەنیر و ماست پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی منداڵ زیادبکرێن، چونکە یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان دەدەن.