سوودەکانی مەلەکردن لە وەرزی زستاندا

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری کەسەکان لەگەڵ هاتنی سەرما و وەرزی زستان واز لە مەلەکردن دەهێنن بۆئەوەی توشی پەتای وەرزی نەبن، بەڵام ئەوە بۆچونێکی هەڵەیە مەلەکردن لە وەرزی زستاندا سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

سوودەکانی مەلەکردن لە وەرزی زستاندا:

-مەلەکردن بەرگری لەش بەهێز دەکات، ئاوی سارد یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی خڕۆکە سپییەکان و چالاک کردنی سوڕی خوێن.

-مەلەکردن لە ئاوی ساردا ئەو ماددانە چالاک دەکات کە جەستە هێور دەکاتەوە دوای ئەنجامدانی چالاکییەکەی زۆری ڕۆژانە، هەروەها چارەسەری خەمۆکی و دڵەڕاوکێی دەکات.

-مەلەکردن یەکێکە لەو وەرزشانەی سوودێکی زۆر لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، چونکە دەبێتە هۆی سووتاندنی کالۆری.

– توێژینەوەکان دەریانخستووە مەلەکردن ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات و کرداری سییەکانیش باشتر دەکات.

-یەکێکە لە باشترین وەرزشەکان یارمەتی بەهێزبوونی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات.

-مەلەکردن سوودێکی زۆریشی بۆ تەندروستی پێست هەیە، پێست پاک دەکاتەوە و ڕەونەقی پێدەبەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا