پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان باس لەوەدەکات، “کورد ئەو کاریگەرییەی نییە لە بەغدا بتوانێت هەڵبژاردن پێشبخات یان دوایبخات”.
محەمەدی حاجی مەحمود لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “سه‌در دوای ئه‌وه‌ی كه زانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچی پێناکرێت ئینجا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات، یاخود داوای گۆڕینی سیستم ده‌كات به‌ڕای ئێمه نه‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و نه هه‌ڵبژاردنی دواوه‌خت نه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ شتێک له‌مه‌سه‌له‌ی عێراق ناگۆڕن”.
لەبارەی کاریگەری کورد لەسەر دۆخی ئێستای عێراق دەڵێت، “من پێوایه كورد ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نییه كه له‌به‌غدا بتوانێت هه‌ڵبژاردن پێشبخات یان دوایبخات، چونكه له 329 کورسی په‌رله‌مان كورد 64 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌به‌غدا هه‌یه واته ناتوانێت كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سیستم بگۆڕن و ده‌ستور ده‌ستكاری بكه‌ن، زۆر گرنگه كورد به یه‌كده‌نگ و به یه‌ک هه‌ڵوێستی سیاسی بڕواته به‌غدا له‌گه‌ڵیاندا قسه‌بكات جگه له‌وه‌ش كورد ده‌توانێت له‌م دۆخانه‌دا خۆی نه‌بێته به‌شێک له شیعه و سونه”.
وتیشی، “من پێموایه یه‌كێتی و پارتی ده‌گه‌نه ئه‌نجام، ئه‌وانیش هه‌ستده‌كه‌ن كه دۆخێكی هه‌ستیاره نه‌ک ته‌نها له‌عێراقدا، به‌ڵكو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌كان ڕووی له هه‌موو ناوچه‌كه كردووه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “پێشمەرگەی حزبی سۆشیالست ئامادەیە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان لەژێر فەرمانی حکومەتدا هەر کاتێک پێویست بێت”.