عه‌بدولستار مه‌جید: پێشوازى له‌ بڕیارى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى كورسى پێكهاته‌ ده‌كه‌ین

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى ده‌ڵێت، ئێمه‌ پێشوازى له‌بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌كه‌ین له‌باره‌ى بڕیاردان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و كورسى پێكهاته‌كان.

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى به‌ پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئێمه‌ پێشوازى له‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌كه‌ین و پابه‌ندین به‌بڕیاره‌كه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و به‌وشێوه‌ى بڕیارى لێدراوه‌ خۆمان ئاماده‌ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن.

عه‌بدولستار مه‌جید وتى: ئێمه‌ كاتى خۆى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان یاداشتێكمان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌باره‌ى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن داوامانكردووه‌ كورسى پێكهاته‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ش له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى بووین، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووین بۆنمونه‌ پێكهاته‌ى مه‌سیحى خۆیان ده‌نگ به‌ نوێنه‌رى خۆیان بده‌ن، به‌ میكانزمێك ده‌نگ به‌ نوێنه‌ره‌كانى خۆیان بده‌ن، نه‌ك پارته‌كانى دیكه‌ بۆبه‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ژماره‌ى كورسیان زیاد بكه‌ن.

وتیشى: له‌ رابردوودا پێكهاته‌كان خۆیان سته‌میان له‌خۆیانكرد، ئێمه‌ كاتى خۆشى له‌په‌رله‌مان وتوومان ئه‌وان ده‌یانتوانى سه‌ربه‌خۆبن و وابه‌سته‌ى هیچ لایه‌نێك نه‌بن. رابردووى خۆیان وایكرد هه‌موولا بڵێن ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى پێكهاته‌ داویه‌تى له‌جێى خۆیه‌تى.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا