پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە هەر بەرمیلێک بەم نرخانە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە یەک بەرمیلی نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 102 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە کاتی دەستپێکردنی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت، بەردەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بە تایبەت دوای ئەوەی وڵاتان ڕێکەوتن لەسەر ڕێگریکردن لە هاوردەی نەوتی ڕوسیا.