سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی سوریا پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی سوریا بارودۆخی ناوچەكە و فەڵەستین تاوتوێ دەكەن و بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەكانی سەر غەززە دوپاتدەكەنەوە.

د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق، لە پەراوێزی كارەكانی كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی لە شاری ریاز، چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆككۆماری سوریا كەوت.

لە میانی دیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ شەممە 11-11-2023 بەڕێوەچو، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی پەرەپێدانیان و دوایین پێشهاتەكان لەسەرئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بارودۆخی فەڵەستین و دەرهاویشتەكانی دەستدرێژی بۆ سەر كەرتی غەززە، تاووتوێ كران.

سەرۆككۆمار جەختیكردەوە لەسەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عیراق و سوریا و پێویستی پەرەپێدانی هاریكاری لە هەموو بوارەكاندا بە شێوەیەك، كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا بكات، هەروەها گرنگی بەردەوامبوونی پێكەوە كاركردنی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، دوپاتكردەوە.

هەر لە دیدارەكەدا ئاماژەی بە بایەخی هەماهەنگی و راوێژ كرد سەبارەت بە پرسەكانی جێی بایەخی هەردوولا لەپێناو پتەوكردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و هاوكات هەڵوێستی عیراقی لە پشتیوانیكردنی گەلی فەلەستین بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی و دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەلەستین، كە قودسی پیرۆز پایتەختەكەی بێت، دوپاتكردەوە.

هەروەها هەردوو سەرۆك بە توندی سەركۆنەی دەستدرێژییەكانیان كرد بۆسەر غەززە، كە خەڵكی سڤیل و نەخۆشخانەكان دەكرێنە ئامانج، جەختیشیانكردەوە لە پێویستی دەستبەجێ راگرتنی بۆردومانەكان و پاراستنی خەڵكی سڤیل و دڵنیابوون لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەكان بە خێزانە گەمارۆدراوەكان و دابینكردنی ڕێڕەوی ئارام بۆیان.

هەروەها سەرۆككۆماری سوریا هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەكەی لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عیراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەكەی دەربڕی و ئاماژەیكرد بە ویستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هاریكاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاكاندا، ستایشی هەڵوێستەكانی عیراقیشی كرد بۆ پشتیوانیكردنی لە گەلی سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا